ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوڵماز حەسەنزادە، ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز، کە لە گەڵ ئەحمەد حەسەنزادەی باوکی، هاوکات لە گەڵ یادی لەدایکبوونی محەممەد حەسەن زادە، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم له بۆکان دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گوازرایەوە.
هەروەها بۆ ئازادکردنی کاتی ئەحمەد حەسەنزادە، داوای دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەن کراوە.
خ.ع