دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

KMMK:

پێنجشەممە 7ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” چیا ئاقابەیگ پوور” کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “ڕەحیم خان” سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کـرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە پێی زانیارییەکان، ناوبراو بە تۆمەتی لایەنگری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، دووشەممە 4ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”ئەسەد عەلایی” خەڵکی دیواندەرە و 45 ساڵ تەمەن ل لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەم دامەزراوە لە شاری ســنە ڕاگوازرا.

بە پێی هەواڵەکان، ناوبراوی بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی حکوومەت لە شاری سنە ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *