ورمێ؛ ڕاگواستنی شاکر بێهرووز بۆ ژووری تاکەکەسی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەممە یەکی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، زیندانییەکی سیاسیی بەناونیشانی شاکر بێهرووز ٣٤ساڵ تەمەن خەڵکی ناوچەی دیزەج سەربە شاری ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، ناوبراو لەڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ناڕەزایەتی دژی بەردەوامبوونی زیندان سەرەڕای کۆتایی هاتنی خولی مەحکووم کرانی ٥ ساڵەی، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی، بەبۆنەی تۆمەگەلی بەغی لەڕێی ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات و کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران لەلایەن دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ورمێ محاکمە کرا.
شاکر بێهرووز کە خولی حوکمی ٥ ساڵەی کەلەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ بەبۆنەی تۆمەتی بەغی بەسەریدا سەپێنرابوو، تێپەڕاند، لەهەمبەر تۆمەتی کوشتن لە لقی یەکی هەمان دادگا بە ئێعدام مەحکووم کراوە لە کاتێکدا حوکمی ئێعدامی ناوبراو لەلایەن لقی ٣١ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرابوویەوە بە لێوەرگرتنی ڕەزامەندی لە سکاڵاکەر، حوکمی ناوبراو بۆ دە ساڵ زیندان داشکا و هەر ئەم حوکمەیش چووە چوارچێوەی لێبوردنی بۆنەییەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *