KMMK:
سێشەممە 19ی گەلاوێژی 2721ی کوردی،
هاوڵاتییەک بە ناسنامەی خەبات مەفاخری خەڵکی سنە و ئەندامی کۆمەلەی کوردستانی سەوز کە لە بواری ژینگە پارێزیدا کاری کردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی بە بەبیرهێناوەیە کە، ئەو چالاکوانەی بواری ژینگە لە دادگای حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێران” بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە چوار ساڵ زیندان سزادرا.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە 6ی خەرمانانی 2720 دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و دوای چوار مانگ دەستبەسەری لە 18ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
جێی ئەماژەیە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع.س