مەریوان؛ هاوڵاتییەک خۆی کوشت

KMMK:

پێنجشەممە 15ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” مێهران ڕۆستەمی” خەڵکی مەریوان” پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێــنا.

هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە نەزانراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 32 پیاو و29 ژن لە ڕێی خۆکوژی و خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان