قەڵای قەڵایچی بۆکان و تاڵانێکارێیکی دیکە

بە مەبەستی هەناردەکردنی “گاز” بۆ ئوروپا و ڕێکەوتنی وڵاتی تورکییە و ئێران و ڕاکێشانی “بۆڕی گاز ” بێ گومان ڕووبەرێکی زۆری سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەبەر .

ئەو پڕۆژەیە جگە لەوەی چەندە سروشت و لێڕەوار و مەزراکان کاول و لەناو دەبات ، ئەمجارەیان گوندی قەڵایچی لە ۱۲ کیلومیتری باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری بۆکانی بەرکەوتوە و ئەمەش ترسی لەناوچونی زیاتری ئاسەوارە کۆنەکانی کوردستانی هەیە.

بەرپرسانی ناوچەیی و حکومی دەڤەری بۆکان بە ناوەندێتی ورمێ خەمساردانە ڕێگەی بۆڕی “گازی هەناردەکراوایان”نەگۆڕیوە و بەداخەوە هەربینا باشترین شوێنی گەشتیاری و ئاسەواری کۆن و مێژویی موکریان لە ناو بەرن.

ئاسەواری قەڵایچی و قەڵای قەڵایچی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین .

ئاسەواری قەڵای قەڵایچی هەر لە سەرتای شۆڕشی ٥۷ وە لە دەستی تاڵانی کۆماری ئیسلامی تاقمێک هەلپەرست بەدەر نەبوو .

ساڵی ۱۳٦۳ی هەتاوی بۆ یەکەمجار دەست کرا بە تێکدانی قەڵا مێژوییەکەی موکریان ـ قەڵای قەڵایچی ـ چی لە ژێر قەڵاکەدا براو و دۆزرایەوە جگە لە تاڵانچییەسەرەکییەکان بە بەڕێوەبەری کەسێک بە ناوی” ئیسماعیل یەغمایی” کەس نایزانێ !

بەڵام ئەوەی نەدەشارایەوە جۆرە خشتێکی تایبەت بوو کە بە خشتی پێژراو کە خەمڵابوون بە ڕەسم و شێوەکاری ڕەنگین و جوانی هەندسی و زانستی و مڕۆیی و ئاژەڵەکان .

ئەم خشتانە یەک بە یەکی بەتاڵان بران دەست بە دەست فرۆشران .

ئیسەش بە ڕاکێشانی لولەی گاز و پلانی نوێ ئابورییەوە دیسان دەستێکی بشوێنی سروشت و دیرۆک و ئاسەوارەکان کەوتۆتە ڕۆحی موکریانەوە و خەیاڵی لە ناوچونی ئاسەواری شارستانی چەندهەزار ساڵەیان هەیە لە کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان