ورمێ؛ چارەنووسی سەمانە فەتحی دوای دەستبەسەرکردنی نادیارە

ک.م.م.ک:
بە پێ ڕاپۆرتەکان، چارەنووسی هاووڵاتیەک بە ناسنامەی سەمانە فەتحی خەڵکی ورمێ کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە فشاریان لێکراوە بۆ ئەوەی بابەتی دەستبەسەرکردنی منداڵەکەیان بۆ میدیاکان باس نەکەن.


ناوبراو لە ڕێکەوتی ۷ی ئەم مانگە دەستبەسەر کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *