رفاندنی خوێندکارێک لە شاری سنە

ک.م.م.ک

شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” نیما سادقی ” خوێندکاری زانکۆی ئازادی یەکەی شاری سنە لە لایان هێزەکانی جلک مەدەنی سەر بە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران کاتی وەدەرکەوتنی لە زانکۆ ڕفێنرا.

پێویستە بگوترێ کە، بە ئۆتۆمبێلێکی ڕەقەم(ایران۵۱-۷۷۷ص۴۳) ڕفێنراوە و تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە کام ئۆرگان و ڕێکخراو دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *