چوار هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیندانیان بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

سێ شەممە۳۰ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە؟ناوەکانی “هێمن محەممەدیان، پوریا ناسری، یادگار جەعفەری و یاسین کەریمی” لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سنە سەرجەم بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کران.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی هەواڵگری کوردپا ؛ئەم چوار هاوڵاتییە هەرکامیان بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و بە قازانجی حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، هەر کامیان ساڵێک زیندانیان بە سەردا سەپێنرا.

ئەم چوار گەنجە ڕۆژی شەممە ۲ی پووشپەڕ هاوکات لە گەڵ سی یەمین ساڵوەگەڕی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو، لە ڕێبەرانی ناوازەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی .وردستان، لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان