بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حەسەن ڕەستگاری مەجد، بەندکراوی سیاسی کورد کەلەڕۆژی شەممۆ ۱۳ی سەرماوەزی ئەوساڵ لەناڕەزایی دەربڕین دژ بە دۆسیەی نوێ کەبۆیان ساز کردووە لەبەندیخانە وبڕینەوەی حوکمی نوێ لەژێر داواکاری لێکۆڵینەوە ولێپرسینەوەی حوکمی ۱۵ساڵەی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن،کەلە بیستەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی هەروەها لەمافی پێوەندی تلەفوونی وچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەهرەیە وبەهۆی ئەوەی نەخۆشی دمژ(ئاسم)ی لەگەڵە وهەرووەها سپرا(اسپری ئۆکسیژێن)کەی تەواو بووە لەدۆخێکی نالەباردا لە ژوورە تاکەکەسییەکان ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:لەگەڵ تێپەڕینی ۲۰ڕۆژ لەمانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد بەڵام هەنووکەیش وڵامێکی ڕێک وپێک وتەواویان بەداواکارییەکەی نەداوەتەوە.
درێژەدان بەمانگرتن لەخواردن بووە بەهۆی دابەزینی کێش ودابەزینی گوشار واتە زەختی خوێنی بووە ولەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو سپرای ئۆکسیژێنی ناوبراو لەژوورە تاکەکەسییەکان کۆتایی پێ هاتووە وتابەئێستە سەرەڕای هەبوونی نەخۆشی دمژ وقۆخەی قوڵ وگران هێشتێ سپرای نوێیان پێ نەداوە.
کوتراوە؛لەم ماوەیەدا سەرەڕای سەردانی زۆری بنەماڵە و پارێزەرەکەی بۆ زیندان ،بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕایان گەیاندووە تاکاتێک درێژە بەمانگرتنی بدات لەهەموو مافێک بێ بەهرە دەبی.بەرپرسی پاراستن(حفاظت)ی بەندیخانە بەڵێنی بەم زیندانییە سیاسیێە داوە تاوەکوو بەهاریکاری بەرپرسی زیندان کاتی چاوپێکەوتنی دادستانی ورمێی بۆ دیاری دەکات بۆئەوەی بتوانێ داخوازییەکانی لەگەڵ ئەم بەرپرسە قەزاییە باس لێ بکات.ئەم زیندانییە سیاسیێەیش ڕای گەیاندووە تاکنتی چاوپێکەوتن لەگەڵ دادستانی ورمێ ولێکۆڵینەوەی داواکاری پێداچوونەوە درێژە بە مانگرتنەکەی بدات.
حەسەن ڕەستگاری مەجد،هاوڵاتی کوردی خەڵکی ورمێ لە۵یخەزەڵوەری ۹۳بەتۆمەتی بەشداری لە(گردبوونەوەی پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانی)لەشاری ورمێ لەگەڵ لانیکەم ۱۵هاوڵاتی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکران.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە خەرمانانی ساڵی ۹٤لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بەتۆمەتگەلێکی وەکوو(تێکدانی ئاسایشی گشتی)،(هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی)،(چونەدەرەوەی نایاسایی لەسنوور)،(هاریکاری پەژاک)سەرجەم ۱۸ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا وپاشان ئەم حوکمە لەدادگای پێداچوونەوەی پارێزگایش پشتڕاست کرایەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لەجۆزەردانی ئەوساڵ لەلایەن یەکێک لە بەرپرسانی زیندانەوە وزیندانییەکی ئاسایی کەوتە بەرلێدان وئەشکەنجە ودواتر لەگەڵ سێ دۆسیەی نوێ لەزیندان بەتۆمەتەکانی لێدان وبریندارکردن، تێکدانی تەکووزی زیندان وپڕوپاگەندە دژبەحکوومەت ڕووبەڕووبویەتەوە ولەهەمبەردۆسیەی پڕوپاگەندە دژبەدەسەڵات لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێوە ساڵێکی دیکەیشی بۆ بڕدرایەتەوە.دوو دۆسیەی دیکەی ئەم بەندکراوە هەنووکە لەلقی ۱۰٤ی سزادان و۱۰۷ی دادگای سزادان لەحاڵەتی لێکۆڵینەوەیه بۆبڕینەووەی حوکمی نوێ وبڕیار وایە لەحەووەکانی داهاتوو ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە بۆئەم دوو دۆسیە نوێیەی لەدادگای گشتی بەڕێوە بچێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


