ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەسعەد ڕاهپەیکار خەڵکی شاری هەورامان، لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی جێگیر له ملەی ژاڵانە، لێی دراوە و بریندار کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو، لەوکاتەی هێرش کراوەتە سەری، هیچ کۆڵێکی پێنەبووه و جگە لە لێدانەکەش، ئەو ئوتومبێلەی کە ئەوی تێدا بووه، زیانی بەر کەوتووە.
خ.ع