سنه؛ داخستنی چەندین دووکان لەلایەن ئیدارەی ئەماکنەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، ئیدارەی ئەماکنی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجاب، کتێبفرۆشی ژیرا له بازاڕی بانتا ئاویەر-ی داخست.

بە بڕیاری ئەو ئیدارەیه، کتێب فرۆشی ژیرا، بۆی نیه تا ١ی گوڵانی ئەمساڵ، دەرگای دووکانەکەی بکرێتەوە.

لە کاتێکدا کە دووکاندار و بازاڕییەکان، وان لە ژێر گوشاری ئابووری و هەڵاوسان و کرێ دووکان و بێ‌بازاڕیدا، ئەماکن هەستاوە بە داخستنی چەندین دووکان و یەکەی بازەرگانی له شاری سنە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *