پیرانشار؛ دەسبەسەری تونداژۆیانەی هاوڵاتییەکی گەنج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە١٨ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، فەخرەدین تاهێری خەڵکی پیرانشار لە پەلاماری تونداژۆیانەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بۆسەر ماڵەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە پیرانشار، وەک ئاکاری لەمێژینەیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *