ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەسووڵ فەدایی فەڕ خەڵکی گوندی گەڵاڵی و دانیشتووی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە.
جێی سەرنجە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانە دژی ناوبراو وەگەڕ خراون نادیارە.
شیاوی باسە کە خەرمانانی ئەمساڵیش، فریشتە فەدایی فەڕ خوشکی ڕەسووڵ فودایی فەڕ لە شەقامێکی قوروە تونئاژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بەدەستەوە نییە.
ق.ش