پاریس؛ لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆمەڵەی کوردی ٣ کەس کوژران و ٨ کەسیش بریندار بوون

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر کۆمەڵەی کوردانی ئەحمەد کایا لە پاریس ڕوویدا و لەو هێرشەدا لانیکەم ٣ هاووڵاتیی کورد کوژران و ٨ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون کە باری تەندروستی هەندێکیان ناڵەبارە.

ناسنامەی یەکێک لە قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هونەرمەندی کورد میرپەروەر، ڕاگەیەندراوە، ناسنامەی کەسی دووهەم خاتوون ئەمینە کارا«ئەڤین گۆیی» یەکێک لە چالاکە فێمینیستەکانی کوردە و کەسایەتی سێهەمش عەبدوڵا کزلە.

پۆلیسی فەرەنسا هێرشبەرەکەی دەستبەسەرکرد ووەکە پیاوێکی فەرەنسییە و تەمەنی ٦٩ ساڵە.

سەرۆکی شارەوانی پاریس لەسەر ئەم کارەساتە تیرۆریستییە نووسیویەتی، کورد کراوەتە ئامانجی توندڕەوەکان.
کوردەکان دەبێ بتوانن بە ئارامی و لە ئاسایش دا بژین.

کۆبوونەوەی و خۆپێشاندانی کۆمەڵگای کوردی دانیشتووانی پاریس دوای ئەم هێرشە تیرۆریستییە لەگەڵ پۆلیسدا توشی توندوتیژی و تێکهەڵچوون هاتن .

کوردەکان پێیان وایە هەرچەندە ئەم هێرشە تیرۆریستییە لەلایەن ڕەگەزپەرستێکی فەرەنسییەوە ئەنجامدراوە، بەڵام دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی تورکیا لەم هێرشەدا دەستیان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر سێ سەرکردەی بزووتنەوەی ژنانی کوردستان بە ناوەکانی سەکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، لە هێرشێکی هاوشێوەدا کە دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) پلانی بۆ دانابوو، شەهید بوون.

پێویستە بگوترێ لە هێرشە تیرۆریستییەکەی پاریس، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کایا، چێشتخانەی ئاڤێستا و ئارایشتگایەکی بە خاوەندارێتی کورد کرانە ئامانج.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *