شنۆ؛ مردنی گوماناوی بەختیار مەسعوودیلە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، تەرمی بەختیار مەسعوودی، ٢٥ساڵ تەمەن، کوڕی لوقمان و حەمیدە، خەڵکی شنۆ و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازسدی بەشێوەی هەوڵواسراو لە ماڵی باوکی دۆزرایەوە.

شیاوی باسە بەختیار مەسعوودی لەڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاش ٦٧ڕۆژ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە گران بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

جێی سەرنجە تا ئەم کاتە هۆکار و وردەکاری وردی مردنی ئەم زیندانییە سیاسییە ناڕوونە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *