گیانلەدەستدانی بەندکراوێک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە دیزل ئاوای کرماشان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی مێهدی کەرمی خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب (شاباد) لە کاتی شەڕ و پێکدادانی جەستەیی لە نێوان بەندکراوانی بەندیخانەی دیزل ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان کوژرا.

پێویستە بگوترێ کە زۆربەی ململانێ فیزیکیەکانی ناو بەندیخانەکانی حکوومەتی ئێران، پلانێکی پێشوەختە داڕێژراوی حکوومەتی ئێرانە، کە بەم شێوەیە زۆربەی نەیارەکانی لەناو دەبات.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *