سنە؛ دەسبەسەری قانع خاتری بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی تەعزیری

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی٢٧٢٥ی کوردی، قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بۆ تێپەڕاندنی گەڕی حوکمی زیندان، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *