ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی حەوتووی ڕابردوو، ٦ هاوڵاتی بەناوەکانی: فارۆق حسەین پەنا، لوقمان خادەمی، حەسەن خدریپوور، عەلی کەریمی، سەعدوون عەبدوڵاهی و مستەفا ئیسمایلی خەڵکی گوندی سیوچ سەربە شاری بانە، لەڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەکرێن و دوایی چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد دەکرێن.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ، حەسەن خدریپوور و عەلی کەریمی قۆڵبەست دەکرێن و ڕاپێچی ژووری تاکەکەسی دەکرێن و هیچ زانیارییەکیش لەمەڕ دەستبەسەری ئەم دوو کەسە بەدەستەوە نییە.
شیاوی باسە عەلی کەریمی دوای چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد دەکرێ و دە خولەک دواتر لە گۆڕەپانی هونەر هێرش دەکەنەوە سەری و دەستبەسەری دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری بانە و لەو دەمەوە هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش


