ک.م.م.ک
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی مێرساد دەروێشی کۆڵبەر، تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی کانی دانیاڵ سەر بە قەزای سەلاس باوەجانی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە نەخۆشخانەی کرماشان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای جاوانڕۆ-پاوە لە نزیک شوێنێک بە ناوی شەبانکارە ڕوویدا و ٦ کوڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
ک.ح


