KMMK:
بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یەكشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بەناونیشانی «كەماڵ وەلیلوو» ٢٨ ساڵ تەمەن خێزاندار كوڕی مەجید و خەڵكی گوندی وەلیكەندی سەر بە شاری ماكۆ لە لایەن براكەیەوە بە كۆڵتی كەمەری كوژرا.
بە گوێرەی ھەواڵەكە، بكوژ ئەحمەد وەلیلووی ناوە و ھەنووكە خۆی شاردۆتەوە.
تا كاتی ئامادە كردنی ئەم ھەواڵە ھۆكاری كوشتنی ئەم ھاوڵاتییە ئاشكرا نەكراوە.
ق.ش