ک.م.م.ک.:
ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ١٥ مانگ زیندانی ڕەوانەی زیندانی ڕژیم لەم شارە کرا.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی “هەڵسوکەوتی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. بەڵام دوای ئەوەی داوای “تەسلیمبوون بە بڕیارەکە” کرد، سزاکەی بۆ 15 مانگ کەمکرایەوە.
ناسر ئەحمەدزادە لە ٧ ڕێبەندان ٢٧٢٤ی کوردی لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش چەند هەفتە لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ورمێ، بۆ زیندانی ڕژیمی ئێران لە شاری مەهاباد گوازرایەوە. لە ١٢ ڕەشەمە ٢٧٢٤ی کوردی بە شێوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا بوو.
ف.ن


