خۆکوشتنی ژنێک بەهۆی ناکۆکی خێزانی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە ساڵی٢٧٢٢ی کوردی، ژنێک بە ناسنامەی بەیان ئەحمەدزادە خەڵکی شاری شنۆ، دوای هەوڵی خۆکوشتن گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، لە ماوەی٢ ئەوتووی ڕابردوودا بەیان ئەحمەدزادە به هۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی پاش هەوڵدان بۆ خۆکوشتن چووەتە کۆما و له یەکێک له نەخۆشخانەکانی شنۆ گیانی لەدەستدا.

پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی ٣ی خەرمانی ئەمساڵ ئاریا جانی‌گوڵی کوڕی ١٦ ساڵانی بەیان ئەحمەدزادە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوو.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *