بەرفرەبوونی کێشەی ژینگەیی گۆلی زرێواری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

بەپێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،بەردەوامی هەبوونی کێشەی ژینگەیی بۆ گۆلی زرێواری مەریوان بووە بە قەیران و گرفتێکی ڕۆژانە.

گۆلی زرێواری مەریوان کە یەکێک لە گەورەترین گۆلەکانی ئاوی شیرینە لە جیهان،هەنووکە بەهۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ ئەو بەربەست وگرفتانەی کەلەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دێتە ئاراوە ،پاراستنی ئەم سەرچاوە بەنرخە سرووشتییە لەبەر مەترسی پیس بوونی ژینگەیی و لەناوچوون دایە.

درێژەی ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە ئەم کێشانە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ قوڵتردەبنەوە،وبەهۆی جێبەجێ نەکردنی دەسپێشخەری سیاسەتی کارامە لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە، بووە بە تراژێدیایەک لە کۆمەڵگادا.

شیاوی باسە کە کێشەکانی لەچاڵ کردنی زبڵەکان لە شاری مەریوان وهەروەها بیناسازی نابەکەڵک وڕێگەپێنەدراو کە بەنرخی پەلاماردانی سرووشت و ژینگەی شاری مەریوان بەگشتی و گۆلی زرێوار بەتایبەتی تەواو بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan