ک.م.م.ک:
دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو برای دەستبەسەر کراوی کورد خەڵکی شاری شنۆ نێردراون بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئێعدامیان.
لەم پێوەندییەدا هاکان دەمیر سیاستوان و ئەندامی پارلەمانی ئاڵمان، کە پێشووتر کەفالەت سیاسی ئەو دوو برایەی وەئەستۆ گرت بوو لە لاپەڕەی تویتێڕەکەی دا نووسی:
《دوو برای کورد مەترسی ئێعدامیان لە سەرە! بە لێدوانی سەرچاوەکان، ڕێژیمی ئێران قەراری داوە کە سبەینێ بەیانی بڕیاری ئێعدامەکەیان جێبەجێ بکات.》
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، فەرزاد و فەرهاد تەهازادە، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی سەرتاسەری کوردستان و ئێران، لە رۆژەکانی ٣ی ڕەزبەر و ٢٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بە شێوەی جیاواز لە لایان سەرکوتکەرانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران و لە لایان دادگای نادادپەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی “موحاڕەبە ” بڕیاری ئێعدامیان بۆ دەرکرا.
ع. ر