ئازادی هاووڵاتێکی خەڵکی پیرانشار و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتێکی خەڵکی شاری سنە

ک.م.م.ک:

شەممە رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “ئیسماعیل مەحموودپوور ” کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کوردستان و ئێران دەستبەسەر کرا بوو، پاشی ٤۵ رۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی قوڕسی ۵ ملیار تمەنی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٩ی بەفرانبار ،لە ڕەوتی سەرکووت و دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی ئەم دواییانەی خەڵک هاووڵاتێک بە ناوی “کامڕان محەممەدی ” خەڵکی شاری سنە لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *