هاووڵاتییەک لە سنە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی ئازاد زەکەریایی کوری محەمەد و خەڵکی گوندی تۆدار رووتە-ی سەر بە سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گواستویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *