ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو راپۆرتانە بە ناوەندی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هاوڵاتییەکی بەند کراو بە نێوی رامیار وەرمەزیار لە پەیوەندی تەلەفوونییەکی کورتدا کە لەگەڵ بنەماڵەکەی بوویە، گوتوویە کە دوای ۱۴ رۆژ بەند کردن لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان، لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدانی توند دایە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ.
هەر وەها بە پێی هەواڵێکی دیکە، ۲۵ـی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ـی کوردی مێرمنداڵێکی ۱۶ ساڵە بە نێوی کاردۆ مورادی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رفێندراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ه


