بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوکات لەگەڵ هێرشی و پەلاماری بەرینی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران بۆسەر کوردستان، هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی شۆڕش محەممەدپوور ٣٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە تا ئێستە چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش


