ورمێ: مانگرتنی زیندانیانی بەندی ژنانی زیندانی

KMMK:

زیندانیانی بەندکراو لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایی بە نەبوونی پێداویستی بێهداشتی لە زیندان و کەمتەرخەمی بەرپرسان بە مەبەستی ڕێگری لە نەخۆشی کرۆنا دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی،نێزیک بە ١۴٠ زیندانی ژنی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ لە بەندی ژنان تووشبووی ڤایرۆسی کرۆنا لەم بەندە و نەبوونی پێداویستی بێهداشتی و نەگواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

شیاوی باسە کە؛ هەنووکە پتر لە چوار زیندانی ژن کە تووشبووی ڤایرۆسی کرۆنان، لە یەکێک لە بەندەکانی تایبەت بە ژنان لە گەڵ دیکەی لە زیندانیان ڕاگیراون. هەروەها داواکاری زیندانیان بۆ پاراستنیان لە بێهداری بە مەبەستی ڕێگری لە تووشبوونی دیکەی زیندانیان بە کرۆنا لە لایەن بەرپرسانی زیندان تا ئێست بێ وڵام ماوەتەوە.

بە پێی داتاکانی ئامار و هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڤایرۆسی کرۆنا بە شێوازی بەربڵاو لە زیندانکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە و تا ئێستە ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نێودەوڵەتی بەرانبەر بە گیانی زیندانیانی بەندکراو لە زیندان چەنددین جار بە بەرپرس و پلەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە دۆخی پاراستن و بێهداشت و گرنگی پێنەدانیان هۆشیاریان داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان