ئیلام؛ پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی جەلیل عەزیزپوور لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، حوکمی لەسێدارەدانی جەلیل عەزیزپوور هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی پارێزگای ئیلام لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند دەکرێت و لە ٢ مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

پێویستە بگوترێ، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە شەقامی ۲٤ میتری ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات بەمەبەستی زۆرەملێ دانپێدانانەکان تووشی ئەشکەنجەیەکی توندی دەروونی و جەستەیی کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکردندا بریندار بووە و دوای لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە شاری ئیلام گوازراوەتەوە و تا ئێستاش مافی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و پارێزەرێکی دیاریکراوی لێ بێبەش کراوە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *