سەعید شیرزاد چالاکی مافی منداڵان و براکەی دەستگیرکران


ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، سەعید شیرزاد چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی دانیشتووی تاران لەگەڵ عەلی شیرزادی برای لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

سەعید شیرزاد خەڵکی شاری کرماشانە و لە بواری مافی منداڵان چالاکە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن و چارەنووسی سەعید شیرزاد و براکەی نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *