بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی سینا قەلەندەری بە غەرامە

ک.م.م.ک:

شەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، سینا قەلەندەری، پەیامنێری خەڵکی شاری کۆهدەشتی لوڕستان
ناوبراو لە لایەن لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ و بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی” سزای ١٢ ملیۆن غەرامە درابوو.

پێشتریش لە مانگی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتنی نامووسی موبینا سوری، کە ١٤ ساڵەیە” لەلایەن دادگای تاوانەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کۆهدەشت حوکمی ٢٧ مانگ زیندانی و ٢ ساڵ قەدەغە کردنی لەڕۆژنامەوانی بەسەردا سەپێندرابوو .

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی ئاماژەپێكراوە، كە پێشتر پێشینەی دەستبەسەركردنی هەبووە، دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی داواكاری گشتیی ناحیە و بە سكاڵای بنەماڵەی قوربانییەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە هەڕەشەی لێ كراوە و دەستبەسەر كراوە، لە هەمانکاتدا ناوبراو لە کاتی لە بەندبوونیدا خوێنڕێژی گەدەی هەبووە کە لە لایەنبەرپرسانەوە پشتگوێخستراوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *