گواستنەوەی زیندانییەکی سیاسی لە شنۆوە بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانی سیاسی” لوقمان عەزیزی” خەڵکی شنۆ له زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە لوقمان عەزیزی پێشووتر لە لایەن دادگای حکوومەتەوە بۆ تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئێران بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ناوبراو لە ڕەشەمە 2720ی کوردی، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوازرا.

جێی باسە، لوقمان عەزیزی لە ڕۆژی 24ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی لەشار شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو دامەزراوە ئەمنییە لە ورمێ ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *