ناڕوون بوون ومانەوەی زیندانی کورد بەشێوەی هەڵواسراو(بلاتکلیف)ی خەڵکی “گێلان غەرب” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی کۆی چالاکانی مافی مرۆڤ(هێرانا) یەحیا فیرووزی، کاتێکە تەمەنی ۱۷ساڵ بوو هاوڕێ لەگەڵ برای گەورەتر لەخۆی دەستی لەکوشتنی بە ئەنقەستدا هەبوو ولەدادگادا سەرەتا بە۱۵ساڵ زیندانی مەحکووم کراو پاشان ئێعدامی بۆبڕدرایەوە.

یەحیا فیرووزی لەدایکبووی گوڵانی ۱۳۶۸ لەگوندی “سگان ئولیا”ی سەربە شاری گێڵان غەرب لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کەلەمانگی بەفرانباری ۱۳۸۵ کەتێکە تەنیا ۱۷ساڵی تەمەن بوو ،هاوڕێ لەگەڵ برا گەورەکەی بەناوی”لطف الڵە” کەئەودەم ۲۷ساڵی تەمەن بوو تووشی کوشتنی بەئەنقەست دەبن وبەتاوانی بەشداری لەکوشتن دەسبەسەر وتاوانەکەی پێ دەناسرێ ولەدادگای سەرەتاییدا هەر بەو تاوانە ۱۵ساڵ زیندانی بۆدیاری دەکرێ بەڵام ئەو تاوانە لەدادگای باڵای ووڵات دەگۆڕدرێ ودەبێت بەئێعدام.

جێگەی باسە کەتائێستە نزیک بە۱۱ساڵ بەسەر زیندانی کردنیدا تێدەپەڕێ وناوبراو هێشتا بەشێوەی هەڵواسراوی وبەبێ هەبوونی پارێزەر لەزیندانی ڕەجایی شار ڕاگیراوە وئەمە لەحاڵێکدایە کە سکاڵاکەرانیش بەگۆڕینی ناونیشانی خۆیان، ئامادەی بەدواداچوون بۆدۆسیەکەی نین وبۆیە هەروا بەشێوەی ناڕوون وهەڵواسراو ماوەتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کەپەیماننامەی مافی منداڵ کەئێران بۆخۆی لەواژۆکەرانییەتی بەئاشکرا ڕایدەگەیەنێ کە سەپاندنی سزای ئێعدام و مەحکووم کردنی درێژ خایەن لەهەمبەر منداڵان نابێ بێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان