ئیلام؛ ڕفاندنی منداڵێکی تەمەن ١٥ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، منداڵێک بەناونیذانی ئەرشەک قەیسەربەیگی ١٥ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەراولە سەر بە شاری ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە ناوبراو پێشتریش لەڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ددستبەسەر کرابوو.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *