ک.م.م.ک:
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی” جەلال ئەمینی” خەڵکی شاری بۆکان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە.
دەبێت ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٤ی مانگی گەلاوێژی رابردوو لە لایەن هێزی ئەمنیەتیی حکوومەتی ئێران، لە سەر رێگای شارۆچکەی میراوا سەر بە شاری بۆکان دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری ورمێ کرا.
شیاوی باسە کە، ناوبراو هاوژینی بەندکراوی سیاسی خاتوو “عەزیمە ناسریە”،کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی٢٧٢٠ و مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و لە کۆتایی دا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا بوو.
دەبێت ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە پاڵنراوەکانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر