بێکاری ــ برسییەتی/ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی کرماشان/هەڵسوکەوتی توند وپەلاماردەرانە لەگەڵ خەڵک وهەواڵنێرە ئامادەبووەکان

کۆمەڵێک لەخەڵکی پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەردەمی سەفەر وسەردانی بەرپرسی بانکی ناوەندی ئێران بۆئەم پارێزگایە، دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ ڕێکەوتی ۱۹ ی ڕێبەندانی ۱۳۹۵ کۆمەڵێک لەخەڵکی هەژار وئازارچێشتووی کرماشان بەدروشمگەلی (خەڵک لەبەربێکاری وبرسیەتی لەمردندان)، (بێکاری لەکرماشان لەلووتکەدایە)٫(یەکەکانی بەرهەمهێنا وپیشەیی داخراون) وڕستەگەلێکی لەم چەشنە، بەرانبەربە پارێزگاری دەست نیشانکراوی کرماشان وسەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران دەنگی خۆیان بەم دووبەرپرسە حکوومییە گەیاند.

کوتراوە کەگرووپی پاراستنی بەرپرسانی حکوومی لەم سەفەرە، دەستیان دایە بڵاوەپێکردنی خەڵک وبەهەڵسووکەوتی توند وهەڕەشە ئامێز لەگەڵ خەڵک وهەواڵنێرانی ئامادە بوو لەوشوێنە کەدەنگی خەڵکیان هەڵدەگرت، کوتیان کە کەرەستە وکامێرا وهەندییەکانتان وەردەگرین ودەی شکێنین.

جێگەی باسە پارێزگای کرماشان لەجوگرافیای سیاسی ئێران زۆرترین ڕێژەی بێکاری هەیە وزۆرینەی یەکە بەرهەمهێنانەکان لەداخراندان کەسەرەڕای ئەو کێشە لەبوارەکانی کشتووکاڵیوپیشەیی… گۆڕەپانی ژیانی بۆخەڵکی ئەم پارێزگایە نەهێشتۆتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان