وریا غەفوری دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی رەزبەری ١٤٠١ ، وریا غەفووری، یاریزانی ناوداری تۆپی پێی یانەی خوزستان و خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،دەستبەسەرکردنی وریا غه‌فووری کاپتنی پێشووی ئیستقلال تاران و ئه‌ندامی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پشتیوانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵک له‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ کوژرانی ژینا ئه‌مینی کچە ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی سەقزی لەلایەن دەوریەی ڕێنمایی تارانەوە بووە.

تا ئێستا بارودۆخ و چارەنووسی ئەم یاریزانە تۆپی پێیە نەزانراوە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *