ژنێک لەلایەن برا و ئامۆزاکانیەوە کوژرا

ک.م.م.ک:


دووشەمە 7ی خەرمانانی 2722ی کوردی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی گەنج لە گوندی گیرناویک-ی، بخشی کۆتول (قطور)ی سەر بە شاری خوی بە ناسنامەی “سایمە دوومانی” کچی شەهابەدین دوومانی تەمەن 28 ساڵ، بە پاساوی شەرەفەوە لەلایەن برا و دوو ئامۆزاکەیەوە کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو ژنە بە شێوەیەکی زۆر ترسناک لەلایەن برا و ئامۆزاکانییەوە کوژراوە، لە کاتێکدا کە ماوەی ساڵێکە باوکی سایمە بە هۆی کرۆنا کیانی لەدەست داوە.
جێگای سەرنجە کە، تا ئێستا بکوژەکان دەستبەسەر نەکراون و هیچ سکالایەک لە دژی ئەوان تۆمار نەکراوە.

سایمە دوومانی دایکی دوو منداڵی 2 ساڵ و شەش مانگ بوو.
ژن کوژی بە دەستی باوک و برا، لە ئێران و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە دیاردە چوونکە لە یاساکانی ئێران دا لە دژی ئەم دیاردە یاسایەک ڕێکخراوە و ڕێگەگر نییە.
هەر ووها، ئێران یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە بە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر نەهێشتنی هەموو جیاکارییەکان لە دژی ژنان پەسەند نەکردووە و ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ کوشتنی کج و ژن بە دەستی پیاو بە یاساکاری خۆیان
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *