عەبدوللەتیف مەحموودی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

چوارشەممە 27ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، “عەبدوالەتیف محموودی دڵی” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە تا کاتی کۆتایی قۆناغی دادگایی کردن بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 9ی ڕەشەمەی ئەمساڵ هاوڕێ لە گەڵ “ناسێح سورخابی”لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی ئێران له ورمێ ڕاگوازرا و 23ی ڕەشەمە لە گەڵ کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە “ئەندامەتی گرووپە سەلەفییەکان تۆمەتبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان