ک.م.م.ک
یەکشەممە 12 پووشپەڕی 2722ی کوردی، سزای 5ساڵ زیندانیی کردنی محەممەدخالید حەمزەپوور، کە بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە 5 ساڵ زیندانی کردن سزا درا بوو، لە دادگای پێداچوونەوە حکوومەت لە شنۆ پشتڕاست کرایەوە.
شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی 24ی مانگی سەرماوەزی ساڵی 2720کوردی دا، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو.
ئەو هاوڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەری دا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.
محەممەدخالید حەمزەپوور، لە ڕێکەوتی 14ی بەفرانباری ساڵی 2720دا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرابوو.
ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی “خانلەر”ی سەر بە شاری شنۆ یە.
ع.س