کۆگاکردن و نەخستنە بازاڕی مریشک لە شاری سنە ئاستەنگی بۆ کڕیاران ساز کردووە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لە ڕۆژانی ڕابردوو، کۆگاکردن و نەخستنە بازاڕی مریشک لە شاری سنە ئاستەنگی و گرانی ساز کردووە بە چەشنێکە نرخی هەر کیلۆیەک مریشک لە ٢٦٠و ٢٨٠هەزار تمەنەوە فڕیوە بۆ ٥٠٠هەزار تمەن و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکان مۆرەیەکی ئەمنییەتی بەناونیشانی بورهان مەندومی سەر بە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کە بۆ خۆی دوو کێڵگەی گەورەی وەبەرهێنانی مریشکی هەیە و سەرپەرشتیاری کوشتارگەی ئەو شارەیە بکەری سەرەکی ئەم حاڵەتەیە.

شیاوی باسە ناوبراو دەستێکی باڵای هەبووە و هەیە لە سەرکوتی خەڵک و دەیان کەسی ڕەش و ڕووت و هەژاری لە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە و هەموو کارێکی قیزەونیان پێدەکات و هەموو دانیشتنە ئەمنییەکانی دەسەڵات لە ناو باخی ناوبراو بەڕێوە دەچێت و بڕواپێکراوترین کەسی ڕێژیمە و هەر وەها هاوسەرەکەیشی بەناونیشانی ژاڵە محەممەدی و کەسێکی دیکەیش بە ناوی شاهۆ سفیدی تۆڕێکی سیخوڕیان پێکهێناوە و خەڵک بەداوەوە دەکەن و هەموو پلانەکانی ئیتلاعات بەڕێوە دەبەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *