ک.م.م.ک:
بەپێی نوێترین داتاکانی “ناوەندی ئاماری ئێران”، پارێزگای سنه بە پێوەری مەینەتی ٧٧.٢٪، لە سەرووی قەیرانەویترین ناوچەکانی جوگرافیای ئێراندا جێگیر بووە. ئەم پێوەرە کە لە ئەنجامی کۆکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ١٢ مانگە و ڕێژەی بێکاری ئەژمار دەکرێت، وێنەیەکی ڕوون لە خراپیی دۆخی ئابووری و بژێوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخاتە ڕوو.
بەپێی ئەم ئامارە، ڕیزبەندی پارێزگاکانی دیکەی کوردستان بەم شێوەیەیە:
- کرماشان: ٧٥٪ (پلەی دووەم)
- لوڕستان: ٧٤.٤٪ (پلەی سێیەم)
- ئیلام: ٧١.٨٪ (پلەی چوارەم)
- ورمێ: ٦٦.٧٪ (پلەی یازدەیەم)
ئەمە لە کاتێکدایە کە تێکڕای پێوەری مەینەتی لە هەموو ئێراندا ٦١.٣٪ ڕاگەیەندراوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم دۆخە دەرەنجامی ساڵانێکی درێژ لە دابەشکردنی نادادپەروەرانەی سامان، کۆکردنەوەی پیشەسازی و دەرفەتەکان لە ناوچە ناوەندییەکان، بێبەشکردنی ژێرخانی و هەڵاواردنی سیستماتیکە دژ بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ دۆخێک کە بووەتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکانی بژێوی، بێکاری، قەیرانی تەندروستی دەروونی، زیادبوونی خۆکوژی، ئاڵوودەبوون بە مادە سڕکەرەکان و زیانە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
ق.ش


