ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، کەیوان کەمانگەر نەسەب( موختار زارعی) لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، پاش دە ڕۆژ دەستبەسەری بەدانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی سنە بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەجلی مەدەنییەوە ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کرد.
پێویستەی ئاماژەیە کە موختار زارعی پێشووتریش بەبۆنەی هەبوونی چالاکییەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵی ئەم هاوڵاتییە نازانرێ.
ق.ش


