دێولان؛ هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران هاووڵاتییەک دەستبەسەردەکەن

ک.م.م.ک:

پێنجشەمە ۱۷ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سینا محەمەدی چالاکی مەدەنی و خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخ و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *