ئازادی دوو هاوڵاتی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران

KMMK:

شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان ئەڤشار کوڕی ڕەزا و عەبدولڕەحمان ئەشتەک خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و لە کۆتاییدا ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەز بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری کرابوون.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراوان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *