نەغەدە؛ دوهاڵاتی سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

ک.م.م.ک:
پێنج شەمە ۲۵ـی خاکەلێوەی ۲۷۲۲ـی کوردی دوو هاوڵاتی بە ناوگەلی ئەحمەد مەولوودی کوڕی موتەلیب خەڵکی گوندی یوونسلوو و حسەین خولیانی خەڵکی دەڤەری نەغەدە، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە هەرکام بە پێنج مانگ زیندان سزادران.


بە پێی راپۆرتەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و لایەنگری حزبگەلی کوردی دژبەری ئێران” لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە هەرکام بە پێنج مانگ زیندانی سزا دراون.


جێگای ئاماژەیە، هاوڵاتییانی ناوبراو رۆژی دووشەمە بیستی خاکەلێوە بە دانانی بارمتە تا کاتی کۆتایی پرۆسەی دادگا لە گرتووخانەی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە ئازاد کراوون.


جێگای بیرهێنانەوەیە، رێکەوتی ۱۴ـی بەفرانباری ۲۷۲۱ـی کوردی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو دووهاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *