هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

ک.م.م.ک :
پێنجشەمە 19ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کەیوان قادری، 26ساڵە و خەڵکی گوندی ڕەشەهەرمێ-ی سەر بە شاری سەردەشت، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی باژارە تەقەی لێکرا، بە سەختی برینداربووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە سەربازەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و بە سەختی برینداربووە.

شایانی باس کە، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە نەخۆشخانەی ورمێ و دوخی تەندروستیی نالەبارە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.

جێی سەرنجە هەموو ساڵێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران دەیان کەسی دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *