هاوڵاتییەکی ژن لە مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 19ی ڕەشەممەی2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن لە مەهاباد بە ناسنامەی لەیلا نیکجویان تەمەن 25 ساڵ خێزاندار، هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

خاتوو نیکجویان بەهۆی ناکۆکی بنەماڵەیی و بە فڕێدانی خۆی بۆ ناو ئاوی بەنداوی مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم هاوڵاتییە بەم دواییانە هاوسەرگیری کردووە
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *